یوڤانتۆس سەلماندی دژە کریستیانۆکان هەڵەبوون

کریستیانۆ لە یانەی یوڤانتۆس بەردەوام ڕووبەڕووی ڕەخنەدەکرایەوە، سەرەڕای ئەوەی سەرکەوتووبوو لە تۆمارکردنی زیاتر لە 100 گۆڵ لە خولی ئیتاڵیا.

هەندێک لە شارەزایانی کالچیۆ پێیانوابوو، کریستیانۆ بارودۆخی یانەکەی بەرەو خراپبوون بردووە، یەکێک لەوانە ئەنتۆنیۆ کاسانۆی هێرشبەری دێرینی ئیتاڵیا بوو، لە شیکارییەکانیدا دەیوت، “پێموابێت کریستیانۆ لە یوڤی و ئیتاڵیا شکستیهێناوە، بەردەوامدەبێت لە تۆمارکردنی گۆڵ لەبەرئەوەی ڕێگەی گۆڵ دەزانێت، لە باڵی چەپەوە تۆپ خلدەکاتەوە و بەپێی ڕاست ئاڕاستەی گۆڵی دەکات، لەهەمان کاتدا پێرلۆ دەیەوێت تاکتیکێکی جیاواز بونیادبنێت، تیایدا بەکۆمەڵ هێڵەکان بپارێزن، بەڵام کریستیانۆ بەشداریناکات، پێموابێت سێ ساڵە کریستیانۆ زۆر خراپ یاریدەکات”.

لەئێستادا ئەفسانە پۆرتوگالییەکە ڕوویکردووەتە مانچستەر یونایتد و تا ئێستا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە.

لە بەرامبەردا یوڤانتۆس بەبێ کریستیانۆ خراپترین ئەنجامی تۆمارکردووە، کە ماوەی 60 ساڵە ڕووینەداوە، لە یەكەم چوار ڕووبەڕووبوونەوەی کالچیۆ هیچ بردنەوەیەکی تۆمارنەکردووە، ئەوەش دەریدەخات دژە کریستیانۆکان لە خوێندنەوەکانیاندا هەڵەبوون، بەڵکو ئەوەی ڕوودەدات کێشەی بەکۆمەڵی یانە ئیتاڵییەکە بووە نەک کریستیانۆ.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بابەتی دواتر

کۆمپیوتەرێکی باڵا براوەی پریمەرلیگی دەستنیشانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share