ڤینیسیۆز یان مباپێ؟ ئامارەکان دەریدەخەن کامیان باشترن

ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ یەکێکە لە باشترین بەهرە وەرزشییەکان، بەوهۆیەوە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە زیاتر لە 100 ملیۆن یورۆ خواستی لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی مارکا لەوبارەیەوە نووسیویەتی، دەربارەی مباپێ زۆر دەوترێت، یانەی شاهانە وەک کڕیاری سەرەکیی یاریزانەکە دەرکەوتووە، لەکاتێکدا هەمان ئەو یانەیە خاوەنی یاریزانێکە لە مباپێ باشتر دەرکەوتووە.

ڤینیسیۆز جونیۆر، ئەستێرەی هەڵکشاوی بەرازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا لەکۆی 15 ڕووبەڕووبوونەوە، توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆماربکات، لە بەرامبەردا مباپێ تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە.

“ڤینی” لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چوار گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام مباپێ خاوەنی تەنها گۆڵێکە.

لەڕووی داتاییەوە، بەتایبەت لەسەر ئاستی گواستنەوەی تۆپ، ڕاستڕەوی گواستنەوەکانی ڤینیسیۆز گەیشتووەتە لەسەدا 85، لەبەرامبەردا مباپێ گەیشتووە بە لەسەدا 83.5.

لە ڕەخساندنی گۆڵدا، مباپێ کەمێک پێشکەوتووە و نۆ ئەسیستی کردووە، لەبەرامبەردا ڤینی بەرازیلیی حەوت گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک گومان لەسەر تەندروستیی ئەردۆغان دروستدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سزای ئەو پۆلیسەی منداڵە کوردەکەی کوشت کەمکراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو ساڵ بۆ ئەنچیلۆتی

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی خستۆتە بەردەم ئەنچیلۆتی بۆ ئەوەى دوو ساڵی تر لە یانە مەلەکییەکە بمێنێتەوە.…
Total
0
Share