کریستیانۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە کرد

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی سعوودی پشتڕاستیکردەوە، کە یانەی نەسڕی سعوودی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ واژۆ کردووە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.

ڕۆژنامەی “الریاض”ی سعوودی ئاشکرایکردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی نەسڕی سعوودی بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی بۆ ماوەی دوو و نیو واژۆکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، “دۆنی پۆرتوگال” ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ مووچە و پاداشت وەردەگرێت، کە بەرزترین ڕێژەیە تاوەکو ئێستا یاریزانێک لە مێژووی تۆپی پێدا بەدەستیهێنابێت.

ئەم بڕیارەی پۆرتوگالییەکە دوای ئەوە هاتووە، کە هیچ یانەیەکی ئەوروپا ئۆفەریان پێشکەش نەکردووە و ئامادە نەبوون بڕێکی خەیاڵی بۆ یاریزانێکی تەمەن 38 ساڵ بەکاربخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بۆلۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد. بۆلۆنیا…
زیاتر ببینە

کچانی ئینگلته‌را بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویاندا بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا

هه‌ڵبژارده‌ی کچانی ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا-یان بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بردنه‌وه‌ی تۆمار…
Total
0
Share