بەغداد مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان دابەشدەكات و لە هەرێم هێشتا مووچەی مانگی پێشوو نەدراوە

وەزارەتی دارایی عێراق، داوای لە دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی كرد دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە (تشرینی دووەم)ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، داوا لە هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین و دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی كراوە ڕێوشوێنەكانی خەرجكردنی مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان لەڕێی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەستپێبكەن.

وەزارەتی دارایی عێراق داواشی لە خانەنشینان كردووە ئەوانەی لەمڕۆوە نامەی ئەلیكترۆنییان بۆدێت، سەردانی لقی بانكەكان و ئامێرەكانی پارەدان لە بەغداد و پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەو هەنگاوەی حكومەتی ناوەند لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان تائێستا زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكان و هەردوو توێژی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی دوو ڕۆژ بەسەر هاتنی مانگی نوێدا تێپەڕبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی تیرۆر دەبێت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سەردانە رانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی گرووپە شیعییە چەکدارەکان ئەنجامی…
Total
0
Share