ئامۆزای خێزانە کوژراوەکەی گرێزە: بکوژ تونڕەو بووە

ئامۆزایەکی خێزانە کوژراوەکەی گرێزە رایگەیاند،”بکوژ توندڕەو بووە”.

سەردار سابر، ئامۆزای خێزانە کوژراوەکەی گوندی گرێزە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشیر سالار، بکوژی خێزانەکە ماوەی دوو رۆژە لە دەرەوەی وڵات هاتووەتەوە”.

وتیشی، “بکوژ گرفتی دەروونی نەبووە، بەڵکو توندڕەو بووە لەلایەن باوکی و خانەوادەکەیەوە بەردەوام ئامۆژگاری کراوە، بەڵام ئەو هەر لەسەر بیری توندڕەویی خۆی بەردەوام بووە و سەرئەنجام بەو شێوەیە ئەو تاوانەی ئەنجامدا”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، کوڕێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش…
Total
0
Share