زنجیرە درامایەک لەسەر مەستورەی ئەردەڵانی دروست دەکرێت

وابڕیارە لە شاری سنە، لە زێدی مەستورەی ئەردەڵانەوە، زنجیرە درامایەک لەسەر ژیان و نووسین و شیعرەکانی مەستورەی ئەردەڵانی دروستبکرێت.

بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری سنە، لەکاتی ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی شاری مەریوان ڕایگەیاند، “هونەرمەندان و فیلمسازان کارەکانی زنجیرە درامای مەستورەی ئەردەڵانی-یان تەواوکردووە و لەگەڵ ئەوەش زنجیرە درامایەکی دیکەش لەبارەی مێژووی خەڵکی سنەوە دروستدەکرێت”.

بە وتەی پارێزگاری سنە، ئەو دوو زنجیرە درامایە بەناوەکانی “سەنجر خان و مەستورەی کوردستانی 60 ملیار تمەنیان بۆ دانراوە و بەرهەمدەهێنرێن”.

مورادنیا ڕاشیگەیاندووە، “ماوەی ساڵێکە زنجیرە درامای سەنجر خان کاری وێنەگرتنی دەستیپێکردووە و ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە”.

زنجیرە درامای سەنجر خان، باس لە قۆناغێکی مێژووی کوردەکانی سنە دەکات، کاتێک ڕوسەکان بەشێک لە ئێرانیان داگیرکرد و کوردەکان ڕووبەڕووی ئەو داگیرکارییە بوونەوە.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە دڵنیاین زنجیرە درامای سەنجر خان تەنها لە پارێزگای سنە نامێنێتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش خواستی لەسەر دەبێت”.

مەستورەی ئەردەڵانی، شاعیر و مێژوونووسی کورد، لە ساڵی 1804 لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە لەدایکبووە و ماوەی 48 ساڵ ژیاوە، لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەوەی باوکی خستبوویە بەر خوێندن، خوێندەواریی هەبوو، چەندین شیعر و نامیلکەی نووسیوە.

مەستورەی ئەردەڵانی، ناسناوێک بووە بۆ ئەو، چونکە خۆی ناوی “ماه ئەشرەف خانم” بووە و بەهۆی چەند ڕووداوێکەوە مەستورە دەچێتە شاری سلێمانی و دوای مردنیشی هەر لە سلێمانی دەنێژرێت و لەساڵی 2013دا گۆڕەکەی لە سلێمانی دەستنیشانکرا.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕان: هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بەهۆی ڤاکسینەوە لەنەوجەواناندا مەترسیدار نییە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پەیوەندی پێوەری زیرەک و ئاگرکەوتنەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

لە شاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و جەختكرایەوە هەر فەرمانگەیەكیش كەموكورتی هەبێت…
Total
0
Share