پارەی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ناردنی پارەی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی پارەکە و وادەی دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share