وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لەسەر هێرشەکەی داعش پەیامێک دەداتە حکومەتی هەرێم

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لەدوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر پێشمەرگە، نامەیەک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت و ڕایدەگەیەنێت، “ئەو پشێویانە کاریگەری لەسەر گەشەی پێشکەوتنی هەرێم دەبێت”.

لە نامەیەکدا کە بەناوی کۆڵۆنێڵ (سێر چارلس  سایکس بی تی) ڕاوێژکار لە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم نێردراوە تێیدا هاتووە، ” تکایە سەرەخۆشیمان  بۆ کەسوکاری شەهیدەکان لەم  کاتە خەمبارەدا لێ قەبوڵ بکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئێمە پاڵپشتی ئێوە دەکەین لەشەڕی دژ بەداعش و دژی هەموو گروپە تیرۆریستییەکان، کە هەڕەشە دەکەن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و پێشکەش کردنی هاوکاریەکانمان بۆ هێزەکانی پێشسمەرگە، هەروەها پشتیوانی لەو هەوڵ و کۆششە خێرایانە دەکەین، کە بۆ نوێکردنەوە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە دەیدەن، بۆ باشترکردنی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی عێراقی فیدراڵ هاوکار و پاڵپشت دەبین”.

شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە ناوچەی زوڕگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکوک دوو پێشمەرگە بەناوەكانی “خالید حەمید هەیاس و ئاکۆ کەریم قادر” شەهیدبوون.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

دەستگیرکردنی 23 کۆچبەری عێراقی لە سنوری ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نوێی كارەبا راگەیەندرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سبەینێوە نرخی نوێی كارەبا بخریچتە بواری جێبەجێكردنەوە، نرخی…
Total
0
Share