پەرلەمانتارێكی گۆڕان سكاڵایەكی لە بەڕێوەبەری باشماخ بردەوە

پەرلەمانتارێكی گۆڕان سكاڵایەكی بردەوە، كە لەلایەن بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخەوە بەتۆمەتی ناوزڕاندن لەسەری تۆماركرابوو.

لەماوەی ڕابردوودا و پێش چاكسازییەكانی 8ی تەمووز، لەسەر بوونی كاری نایاسایی و قاچاخ، وەزیری دارایی بڕیاریدابوو مینحەی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ ڕاگرێت، دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان بابەتەكەی بڵاوكردبووەوە و قسەی لەسەركردبوو، بۆیە بەڕێوەبەرەكە سكاڵای لەسەر پەرلەمانتارەكە تۆماركردبوو بەتۆمەتی ناوزڕاندن.

دابان محەمەد، ئاشكراكردووە، “بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردین”.

پەرلەمانتارەكە دەڵێت، بۆ سەلماندنی قسە و لێدوانەکانی، لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پێنچوێن ئامادەبووە و بەڵگەکانی خستووەتەڕوو، دواتر دادوەر سكاڵاكەی ڕەتكردووەتەوە و “دۆسیەکەش لەبەرژەوەندیی ئێمە داخرا”.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ئاشكراشیكرد، ساڵی ڕابردوو کۆی بەدواداچوون و دۆسیەکانیان ڕادەستی داواکاری گشتی و لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لەبارەی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی…
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share