لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی لە هەولێر بۆ دەركرابوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاواوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوا لەشاری هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی دادگای داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەكر عەلی: بڕە پارەیەك بەو كەسانە دەدرێت كە لە ئەوروپاوە بە یەكجاریی دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەک دوای ئەوەی ئاسمانی واشنتۆنی بەزاند تێکشکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 28  ساڵ لە ماڵەکەیاندا بە مردووی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەیسەلمێنن خۆی خنکاندووە، ئەمە…
Total
0
Share