یەکگرتووی ئیسلامی: بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەین

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو حزبە دەڵێت، بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەین.

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوودا هاتووە، “كۆبوونه‌وه‌ بڕیاری دا كه‌ یه‌كگرتوو به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا ناكات و هاوكات خه‌بات و به‌رگریكردنی له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و نایبه‌ستێته‌وه‌ به‌ به‌شداربوون و وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبیی خۆی له‌ حكومه‌تى ناوه‌ند”.

یەکگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاندووە، “جەختمانکردووەتەوە له‌ سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێسنووری نرخی پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتییان و پشتیوانیی خۆشمان بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست دەردەبڕێن و داوادەکەین هه‌رچی زووتره‌ حكومه‌تی هه‌رێم داوا ڕه‌واكانیان بۆ دامه‌زراندن جێبه‌جێبكات”.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگەدا، چوار کاندیدی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و دوو لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی لە بادینان بوون.

بابەتی پێشتر

مۆز كێشە دەخاتە نێوان تورك و سورییەكانەوە و دووەمیان سنوورداش دەكرێن

بابەتی دواتر

فەرەنسا.. هەوڵێكی كودەتا پووچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌‏

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بی سیاسی ‏كۆبوونه‌وه‌كانیان لەبارەی پێكهێنانی شاندی هاوبه‌ش و بەشداری…
Total
0
Share