قوباد تاڵەبانی: بۆ چارەسەركردنی ریشەیی كێشە داراییەكان هەنگاوی زۆر باش نراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە ئەرمان تۆپجو، كونسوڵی گشتیی توركیا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەبارەی دواگۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكەوە ئاڵوگۆڕی بیروڕاكرا و لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە، پێویستە هەموو لایەنەكانی ناوچەكە بەرپرسیارانە هەنگاو بنێن.

لە تەوەرێكی دیكەدا باسی دۆخی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كرا و لەم بارەیەشەوە، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گفتوگۆكانی یەكێتی و پارتیدا و روونیكردەوە كە تیمە تەكنیكییەكان گفتوگۆكانیان تەواوكردەوە و بەهیواین لە ماوەیەكی نزیكدا بگەنە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە لە ئاستی چاوەڕوانی هاوڵاتییانی هەرێمدابێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا بۆ چارەسەركردنی ریشەیی كێشە داراییەكان، هەنگاوی زۆر باش نراوە و لە دوای پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجەش زەمینەی لەبار دروستبووە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بەڵگەی گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوكردەوە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامیی بڵاوكردەوە. هەڵەز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی…
Total
0
Share