رێزان حەمەساڵح: زۆربەی كۆچبەرە رزگاربووەكان لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا كوردن

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایدەگەیەنێت، زۆربەی كۆچبەرە رزگاربووەكان لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا كوردن و تائێستا چارەنووسی بەشێكی زۆر لە كۆچبەرانیش چارەنووسیان نادیارە.

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكان 67 كۆچبەر لە نێو بەلەمەكە بوون و 11یان رزگاركراون و لە سێ نەخۆشخانەی ئیتاڵیا چارەسەر وەردەگرن.

وتیشی، ” زۆربەی كۆچبەرە رزگاربووەكان لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا كوردن و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئیتاڵیاوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا رایدەگەیەنێت، بە توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان…
Total
0
Share