دەستەی زانایانی مسوڵمان لە عێراق پەكەكە بە “تیرۆریست” ناوزەددەكات

بەرپرسی بەشی سیاسی لە دەستەی زانایانی مسوڵمان لە عێراق، پارتی كرێكارانی كوردستان بە تیرۆریست پێناسەدەكات و لایەنە عێراقییەكانی “نزیك لە ئێران” بە هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ پەكەكە بۆ هێرشكردنەسەر توركیا تۆمەتباردەكات.

موسەنا زاڕی، بەرپرسی بەشی سیاسی لە دەستەی زانایانی مسوڵمان لە عێراق لێدوانی بۆ كەناڵی “تەرەتە عەرەبی”ی توركی داوە و ڕایگەیاندووە، “كردەوە تیرۆریستییەكان لەدژی توركیا و بەرژەوەندییەكانی زیادیانكردووە، ئەوەش بەهۆی پاراستنی هەندێك لەو گروپانەی پەلاماری توركیا دەدەن لەلایەن ڕژێمی سیاسیی عێراقەوە”.

زاڕی دەڵێت، “هاوئاهەنگییەكی ئاستبەرز هەیە لەنێوان پەكەكە و ئەو هێزە سیاسییانەی كە ئێران پشتیوانییان دەكات”.

بەپێی وتەی بەرپرسی بەشی سیاسی لە دەستەی زانایانی مسوڵمان لە عێراق، “سەرباری ئەوەی توركیا پشتیوانیی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەكات، ئەمریكای داگیركەر و هەژموونی ئێرانی نایانەوێت توركیا ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگەری لە عێراقدا هەبێت و كاردەكەن بۆ پەكخستنی ئەو ڕۆڵە”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. تیپی هونەری میللیی سلێمانی لە فێستیڤاڵی کەلتووریی ئەرمینیا

بابەتی دواتر

دوو تاوەری پاڵاوگەكەتان بیرماوە؟<br>لە 5 مانگی داهاتوودا لە سلێمانی ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share