نەبەرد عومەر: هەرکەسێک زیاتر لە %75 جوانکاریی کردبێت ئامێری دەنگدان رووخساری ناخوێنێتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامێرەکانی خوێندنەوەی رووخسار، تاوەکو رێژەی %75 رووخساری ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە جوانکارییان ئەنجامداوە.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەڵبژاردن کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتاییدێت، وەک کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانمان ئەنجامداوە و هیچ گرفتێک لەئارادا نییە.

لەبارەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە وتیشی، لە رێگەی بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی دەموچاوەوە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرمان چارەسەرکردووە، ئەو کەسانەی کە جوانکارییان ئەنجامداوە، ئامێرەکە تاوەکو رێژەی %75 توانای خوێندەوەی روخساری ئەو کەسانەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵەبجە.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا. رائید ئاكان قوتبەتین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share