ساری بۆ یاریزانانی لازیۆ: دەتانەوێت دەستلەکاربکێشمەوە؟

ڕاهێنەری یانەی لازیۆ، ماوریزیۆ ساری لەم وەرزەدا نەیتوانیوە هاوسەنگی لەنێوان ئەنجامەکانی یاریگای ئۆڵیمپیکۆ و دەرەوەی یاریگای خۆی دروستبکات.

ڕۆژنامەی “ئیل میساگێرۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دوای بردنەوە بەرامبەر ئیمپۆلی لەچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی کالچیۆ، یانەی لازیۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا هیچ بردنەوەیەکی تۆمارنەکردووە.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی کالچیۆ بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا (1-4)، هەڵۆکانی پەیتەخت دۆڕاندنیان تۆمارکرد، پێشتریش بەرامبەر مارسیلیا یەکسانبوون و پێشتر بەرامبەر بۆلۆنیا دۆڕاندنێکی دیکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام تۆمارکرد.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، کە لە دوای دۆڕاندن بە بۆلۆنیا، ماوریزیۆ ساری بە یاریزانەکانی وتووە، “بۆیە وادەکەن، لەبەرئەوەی سەری من بخۆن و دووربخرێمەوە؟ ئایا دەتانەوێت من دەستلەکاربکێشمەوە؟”.

لازیۆ لە ئێستادا خاوەنی 14 خاڵە و لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیادایە، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای وەرزەوە ململانێی لوتکەی ڕیزبەندییەکەیان دەکرد.

بابەتی پێشتر

ئەو سیستمەی خۆی گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەکەنێت

بابەتی دواتر

لەسەر كوشتنی منداڵێكی ئێزدی ژنە داعشێكی ئەڵمانی بە زیندانیكردن سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share