سۆڵشایەر چوار یاریزانی یونایتدی خستووەتە لیستی فرۆشراوانەوە

سۆڵشایەر ئامەدەیی نێسانداوە دەستبەرداری چوار یاریزانی بێت

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئولی گۆنار سۆڵشایەر لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەستبەرداری چوار یاریزانی پێکهاتەکەی دەبێت.

ماڵپەڕی میترۆی بەریتانی ئاماژەی بە پلانەکانی یانەی مانچستەر یونایتد کردووە لە گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو و نوسیویەتی، سۆڵشایەر بە ئاشکرا دەستبەرداربوونی لە چوار یاریزان بە ئیدارەی ڕێد دێڤلز ڕاگەیاندووە، ئەو یاریزانانەش پێکهاتوون لە خیسی لینگارد، خوان ماتا، دیۆگۆ دالوت، فیڵ جۆنز.

لینگارد بە خواستن لە یانەی وێستهام یونایتد و دیێگۆ دالوت بە خواستن لە یانەی میلان یاریدەکەن، خوان ماتا لە پێکهاتە سەرەکیەکاندا جێگەی نەبووەتەوە و فیڵ جۆنزیش بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە لە یاریکردن دابڕاوە، چوارینەی ناوبراو لەم وەرزەدا هیچ سودێکیان بە یانە سوورە مێژووییەکە نەگەیاندووە.

ئولی گۆنار سۆڵشایەر لەگەڵ ئیدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئورۆگوایی

جگە لەم یاریزانانە، گومان لە داهاتوو و پێگەی چەند یاریزانێکی دیکە دەکرێت لە نمونەی، ئانتۆنی مارتیال و پۆل پۆگبا و داڤید دی خیا و دۆنی ڤان دی بێک و ئیدینسۆن کاڤانی.

لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆی 29 ڕوبەڕوبوونەوەی پریمەرلیگ، 16 بردنەوە و نۆ یەکسانبوون  و چوار دۆڕاندنیان تۆمارکردووە، هێرشبەران تۆمارکەری 56 گۆڵ بوون و 32 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها 57 خاڵیان کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی 14 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کەوتوونەتە دوای یانەی مانچستەر سیتی.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند پلانی پاراستنی هالاند ئاشکرادەکات: لە 10 داواکار چواریان ئینگلیزین

بابەتی دواتر

کەمال مەزهەر، گەوهەرە مێژووییەکەی کورد ماڵئاوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share