شەڕ و گرژی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ دا سەریهەڵداوەتەوە. توركیا چەكدار لە سوریاوە ڕەوانەی ئازەربایجان دەكات بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی ئەرمینیا بكەن، ئەرمینیاش هەڕەشەی بەرپەرچدانەوە دەكات.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییشدا كە چالاكوانانی ئەرمەنی بڵاویانكردووەتەوە، زیاتر لە بیست ئۆتۆمبیلی پڕ لە چەكدار دەركەوتوون كە بە زمانی عەرەبی هوتاف و “ئەڵڵاهو ئەكبەر” و “موحەممەد سەركردەمانە”یان وتووەتەوە و بە گوتەی چالاكوانەكان، ئەو چەكدارانە بەڕێگاوەبوون بەرەو ئازەربایجان بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی سوپای ئازەربایجان بكەن.
لای خۆیەوە ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا، پشتیوانیی خۆی بۆ ئازەربایجان و دژایەتیی خۆی بۆ ئەرمینیا دەربڕی و داوایكرد جیهان پشتیوانی له ئازه‌ربایجان بكات.
ئه‌ردۆگان له ڕاگه‌یاندراوێكدا كە لە هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووەته‌وه، نووسیویەتی، “پەلاماردانی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه جارێكی دیكه ده‌ریخست كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ‌سه‌ر ئاشتی و ئارامیی ناوچه‌كه، ئه‌رمینیایه.”
بە گوێرەی ئاژانسی “ئەنادۆڵو”، سه‌رۆككۆماری توركیا لە ڕاگەیاندراوەكەیدا ره‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی گرتووە و نووسیویەتی، “كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هه‌ڵوێست نه‌نواندن و كاردانه‌وه‌ی پێویست و پڕ به پێستی خۆی، به‌رامبه‌ر بە هێرشكاریی ئیستیفزازییانه‌ی ئه‌رمینیا، جارێكی دیكه دووفاقیی خۆی ده‌رخسته‌وه”.
ئه‌ردۆگان پشتگیریی تورکیای بۆ ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی و وتی: “وه‌ك هه‌میشه ئێستاش گه‌لی تورك به ته‌واوی تواناكانییه‌وه، له‌گه‌ڵ خوشك و براکانیەتی لە ئازه‌ربایجان. توركیا به باوه‌ڕی ‘یه‌ك گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌ت’ به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیی زیاتری خوشك و براکانی لە ئازه‌ربایجان”.
سەرۆككۆماری توركیا لە ڕاگەیاندراوەكەیدا داوای لە جیهان كردووە پشتیوانیی ئازەربایجان بكەن و نووسیویه‌تی، “داوا له ته‌واوی جیهان ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و تێكۆشانه‌ی به‌رامبه‌ر داگیركاری و سته‌مكاری ئه‌نجامی ده‌دات، پشتیوانی له ئازه‌ربایجان بكه‌ن”.
هاوكاتی ئەو ڕووداوانە، نیكۆل باشینیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوزەد كرد و بە پێویستیزانی ڕێگری بكرێت لە دەستێوەردانی توركیا لەو قەیرانەدا.
لە وتارێكی تەلەڤیزیۆنییدا، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئەو گرژییەی لە قەرەباغ هاتووەتە ئاراوە ڕەنگە سنوورەكانی ناوچەكە ببەزێنێت و ببێتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی.
باشینیان وتیشی، “خەریكە جەنگێكی بەرفراوان لە باشووری قەوقاز دا هەڵدەگیرسێت كە دەرئەنجامی چاوەڕواننەكراوی لێدەكەوێتەوە. ڕەنگە جەنگەكە سنوورەكانی ناوچەكە ببەزێنێت و ڕووبەرێكی فراوانتر بگرێتەوە، بۆیە داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەم هەموو ئامرازەكانی فشاركردن بەكاربهێنن و ڕێگری بكەن لە دەستێوەردانی توركیا لەو كێشمەكێشەدا.”
سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا بەرپرسیارێتیی ئەو شەڕەی خستەئەستۆی ئازەربایجان و وتی، “هێرشەكانی ئازەربایجان بەرپەرچدەدرێنەوە و وڵاتەكەی توانای ئەوەی هەیە ئازەربایجان ناچار بكات شەڕ ڕابگرێت و ئاشتی بەرقەرارببێت.”