نیوکاسڵ پلانی بۆ کڕینی یاریزانێکی بەرشلۆنە داڕشتووە

سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە جموجۆڵی بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەستپێکردووە، یەکەم هەنگاویشیان بە ئاراستەی یاریزانێکی یانەی بەرشلۆنە بووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، خاوەنداریەتیی نوێی یانەی نیوکاسڵ هیواخوازن لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 چەند یاریزانێکی بەتوانا دابینبکەن، بڕیاریشە لە هاوینی 2022 هەوڵەکانیان فراوانتر بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی نوێی “ماگپایس” ئۆفەرێکیان بە مووچەی ساڵانەی 12.5 ملیۆن یورۆ خستووەتە بەردەم عوسمان دێمبیلی فەرەنسی، کە لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا لەبارەی نوێکردنەوەیەوە ڕێککەوتنی نەکردووە.

ڕەشئەسمەرە 24 ساڵەکە لە ئەگەری قایلبوونی بە بۆندەکەی نیوکاسڵ، بەڵێنی پاداشتی دارایی و یاریکردنی بەردەوامی پێدراوە، لە کاتێکدا بەهۆی پێکانەکانەوە نەیتوانیوە لە بارسا جێگەی خۆی بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای ڤاکسین.. ناگیلسمان بەهۆی کۆرۆناوە بەشداریی چوار یاری ناکات

بابەتی دواتر

یەکشەممەی داهاتوو چوار کلاسیکۆ ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپای ده‌توانێت سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ بگه‌یه‌نێت؟ سیدۆرف وه‌ڵامده‌داته‌وه‌..

فئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، کلارنس سیدۆرف دووپاتیده‌کاته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مێمفس دیپای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سوودی…
Total
0
Share