پەروەردەی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەركرد

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی ڕۆژھەڵاتی سلێمانی، چەند ڕێنماییەكی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران وەكو خۆپارێزی لە كۆرۆنا لە خوێندنگاكان دەركرد.

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی ڕۆژھەڵات لە ئاگادارییەکدا كە ئاراستەی سەرجەم خوێندنگاكانی کردووە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندندا چەند ڕێنماییەكی دەركردووە، ئەوانیش:

1- ھاتن و ڕۆیشتنی قوتابیان بۆ قوتابخانە ڕێکبخرێت و لیژنە بۆ ئەو مەبەستە دروستبکرێت و قەرەباڵغی لە دەرەوەی قوتابخانە دروستنەکرێت.

2- سەرجەم کۆبوونەوەکان و کۆبوونەوەی گۆڕەپانی قوتابخانە ڕێکبخرێت و مامۆستای پۆل سەرپەرشتیی پۆلەکان بکات و وەستانی قوتابییان لە گۆڕەپان مەرجی خۆپارێزیی تێدابێت.

3- سەرجەم مامۆستایان و قوتابییان دەمامک ببەستن.

4- پاکكەرەوە لە تەوالێت و دەستشۆرەکان دابنرێت.

5- مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن.

6- فرۆشگا بەمەرجەکانی خۆپارێزی بکرێتەوە و خۆراکی تەندروست بفرۆشێت و لیژنەی تایبەت ڕۆژانە سەردانیان بکات.

7- لەکاتی بوونی گیروگرفت و ئاستەنگ بە نووسراو بەڕێوەبەرێتیی لێئاگاداربکرێتەوە.

8- لیژنەی پاکوخاوێنی و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دروستبکرێت و لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لەناو مامۆستایان و قوتابییاندا ڕێکارە تەندروستییەکان بگیرێنەبەر و بەڕێوەبەرێتیی پەروەردە و بنکەی تەندروستیی گەڕەکی لێئاگاداربکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد دەنێرێت

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، مووچە كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە، بەو…
Total
0
Share