ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانیلەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین گیانیلەدەستدا و منداڵەکەشی برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە و لەسەر ڕێگای سەرەکیی چوارقوڕنە – هیزۆپ ڕوویداوە.

لە ڕووداوەکەدا ژنێک بەناوی (ب، خ، م)، کە پیشەی مامۆستایە لە زانکۆی ڕاپەڕین و لەدایکبووی 1988ـە، دانیشتووی گەڕەکی زانکۆی قەزای ڕانیەیە گیانیلەدەستدا.

هەر لەو ڕووداوەدا منداڵەکەی بەناوی (هــ، ح) برینداربووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share