پۆچتینۆ: مێسی باڵۆندۆر بەدەستدەهێنێت و مباپێ-ش دەمێنێتەوە

ماوریسیۆ پۆچتینۆ ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان پێیوایە مباپێ لە جێهێشتنی پاریس پەشیماندەبێتەوە و مێسی تۆپی ئاڵتون بەدەستدەهێنێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماركا، پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەدا ئیدارەی پاریس كاردەكات بۆ هێشتنەوەی مباپێ و بەدووریشی نەزانی لە ڕۆیشتن پاشگەزیبكەنەوە.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەكە وتیشی، “مێسی شایستەی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونە و ئەگەر ڕاهێنەریشی نەبوومایە هەر ئەوم دەستنیشان دەكرد”.

ڕاهێنەرەكەی پاریس هیواشیخواست لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share