بەفەرمی.. پاریس تاوەکو 2025 کۆتایی بە زنجیرەی نێیمار هێنا

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار دا سیلڤا، بەڕێککەوتنی کۆتایی گەیشت و ئەمڕۆ، شەممە بەفەرمی نوێکردنەوەی بۆندەکەیان ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ، یانەی پاریس سان جێرمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕی یانەوە بەفەرمی نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکەی هەڵبژاردەی بەرازیلی ئاشکراکرد، بەم هەنگاوەش کۆتاییان بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی دیکە هێنا.

بەپێی ڕێککەوتن، یاخود بۆندە نوێیەکە، “نێی” ساڵانە موچەی 30 ملیۆن یورۆ (بەبێ باج) بەدەستدەهێنێت و ماوەی بۆندەکەش تاوەکو 2025 بەردەوامی دەبێت (تاوەکو ئەوکاتەی تەمەنی دەگاتە 34 ساڵ)، هەروەها پاداشتی جیاوازی بۆ تەرخانکراوە لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ڕۆژنامە فەرەنسییەکە دووپاتیدەکاتەوە، نوێکردنەوەی بۆندی “نێی” کۆتایی بە زنجیرەی ڕۆیشتن یان بەردەوامبوونی لە پاریس دەهێنێت، هەروەها یانەی بەرشلۆنە بەتەواوی لە گواستنەوەی ئەستێرەکەی سیلیساو بێهیوادەکات.

هاوینی 2017 نێیمار لە یانەی بەرشلۆنەوە بەبڕی (222 ملیۆن یورۆ) پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 112 یاری ئەنجامداوە و 85 گۆڵی تۆمارکردووە و 51 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

شاخێكی سنووری شارباژێڕ بۆمبارانكرا

بابەتی دواتر

سبەی ژمارەیەك هاوڵاتیی دیكەی عێراقی لە هیندستان دەگەڕێندرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share