دەكرێتە ئینگلیزی
تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێم و عێراق یەكدەخرێت

وەزارەتی ناوخۆ لە ئامادەكاریدایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەتی تایبەت بە تابلۆ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵدان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی جیهانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە زمانی ئینگلیزی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

تارق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پشت بە بەرنامەی كار بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبەسترێت كە بریتییە لە یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوسینی بە ئینگلیزی وەك ئەوەی لە زۆرینەی وڵاتاندا هەیە.

ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی لە زاری تارق وتیشی، “تابلۆكان بە قەبارەی تابلۆكانی پێشوو و هەمان ڕەنگ دەبن، سپی بۆ تایبەت، سوور بۆ كرێ، شین بۆ حكومی و سەوز بۆ سوپا، سەرەڕای ئەوەی كۆدێكی دیاریكراوی دەبێت بۆ هەر پارێزگایەك لەجیاتی ناوەكەی”.

بەرپرسەكەی هاتوچۆ ئاماژەی بەوەكرد كە وەزارەتی ناوخۆ لە ئامادەكاریدایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەتی تایبەت بە تابلۆ بۆ كردنەوەی لقێكی خۆی لە بەغداد، بەمەبەستی زامنكردنی خێرایی بەڕێوەچوونی كارەكە و پێدانی لە وادەیەكی دیاریكراودا بە خاوەن ئۆتۆمبێل.

پێشتر فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ڕاگەیاندبوو، پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت.

وتیشی، “تابلۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دووپات لە بەهێزکردنی پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

مەزڵوم عەبدی بە گوومانەوە لە شوێنی كوژرانی بەغدادی و جێگرەوەكەی دەڕوانێت، دەڵێت، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە داعش لە…
Total
0
Share