لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کرێکارێک کەوتەخوارەوە.
عوسمان زیندانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارەکە کوردە و خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە.