بنزیمه‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڤینیسیۆز هه‌یه‌؟ داوا ده‌کات پاسی پێنه‌ده‌ن !

هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، که‌ریم بنزیمه‌ له‌ ئاست و شێوازی یاریکردنی ڤینیسیۆز جونیۆری به‌رازیلی ڕازی نییه‌ و داوا له‌ یاریزانان ده‌کات پاسی پێنه‌ده‌ن.

که‌ناڵی تێلیفوتی فه‌ره‌نسی گرته‌یه‌کی یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی له‌ بوروسیا پارک و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، له‌ نێوان تایمه‌کاندا له‌ تونێلی چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریگا بنزیمه‌ ده‌سته‌کانی ده‌خاته‌سه‌ر ده‌می و به‌ فێرلاند مێندی هاونیشتیمانی ده‌ڵێت،” ئه‌و هه‌رچییه‌کی بوێت ده‌یکات، براکه‌م یاری له‌گه‌ڵ مه‌که‌، ئه‌و له‌ دژی ئێمه‌ یاریده‌کات”.

ئه‌وه‌ی نه‌زانراوه‌ هۆکاری بێزاری بنزیمه‌یه‌ له‌ ڤینیسیۆز، له‌ کاتێکدا یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌که‌ له‌ باڵی هێرشبه‌ری چه‌پ یاریده‌کات و بنزیمه‌ش له‌ سه‌نته‌ری هێرشبه‌ری و هه‌ندێجاریش له‌ پێگه‌کانی باڵی هێرشبه‌ری و ده‌ره‌وه‌ی بۆکس.

شه‌وی ڕابردوو یاری نێوان ڕیاڵ مه‌درید و بوروسیا مونشنگلادباخ به‌ یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات، مێره‌نگییه‌کان بۆ تۆمارکردنه‌وه‌ی گۆڵی یه‌کسانبوون دووچاری ئاسته‌نگییه‌کی زۆربوون.

ڕۆژنامه‌ی مارکا دووپاتیده‌کاته‌وه‌، مێندی به ‌ته‌واوی ئامۆژگارییه‌کانی بنزیمه‌ی جێبه‌جێکردووه‌ و له‌ تایمی دووه‌مدا ته‌نها سێ گواستنه‌وه‌ی به‌ ئاڕاسته‌ی ڤینیسیۆز کردووه‌، له‌به‌رانبه‌ردا گه‌وهه‌ره‌ به‌رازیلییه‌که‌ نۆ گواستنه‌وه‌ی به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رگریکاره‌ ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ کردووه‌.
بابەتی پێشتر

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڕاهێنه‌ری دۆرتمۆند لاوازی ئاستی سانچۆ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share