مانگی (12) هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بە خەونە گەورەکە دەگەن

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتاییەکانی 2023دا دەرگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ” بەڕووی هاندەرانیدا دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی جوسێپ پێدریرۆڵی پێشکەشکاری پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە (23)ی مانگی کانوونی یەکەمی 2023 کۆتاییدێت، هەر لەو ڕێکەوتەدا دەرگای یاریگاکە بە دیزاینێکی نوێوە بە ڕووی هاندەراندا دەکرێتەوە.

تێچووی نۆژەنکردنەوەی “بێرنابیۆ” گەیشتووەتە (400) ملیۆن یورۆ، ڕیاڵ مەدرید ساڵانە بڕی (100) ملیۆن یورۆ داهات بە یاریگاکە کۆدەکاتەوە.

دوای نۆژەنکردنەوە، یاریگای یانەی شاهانە بنمیچێکی نموونەیی دەبێت و ژمارەی کورسییەکانیشی زیاددەکرێت، لەگەڵ چەندین سکرینی گەورە بۆ نمایشی جموجۆڵی یاریزانان و بڕیاری ڕاهێنەران، هەروەها یاریگاکە بۆ سازکردنی چەندین ڤیستیڤاڵ و کۆنسێرتی هونەری تەرخاندەکرێت.

بابەتی پێشتر

فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

بابەتی دواتر

پزیشکەکانی بەرشلۆنە لە بارەی پێدری و دێمبیلی-یەوە هۆشداری دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج یارییە مێسی ڕۆڵی نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی بۆ جاری پێنجەم لەسەریەك نە گۆڵی تۆماركرد، نە گۆڵیشی دروستكرد. لیۆنێل مێسی تەنها یەك گێم…
Total
0
Share