کۆمسیۆن هۆکاری سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆکاری سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لەسەر پێگەی فەرمی خۆی ئاشکراکرد.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، “سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن بەهۆی ڕێوشوێنی نوێکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەنگی نزیكەی چوار هەزار وێستگە لەبەردەم ڕاگەیاندن و چاودێرانی نێودەوڵەتی، ناوچەیی و ئەنجومەنی کۆمسیاران جیادەکرێنەوە، دواتر سەرجەم ئامارەكان لە پێگەی کۆمسیۆن بڵاودەکرێنەوە”.

پێشترکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، دەنگەکانی سێ هەزار و 681 وێستگە لە بنکەی سەرەکی لە بەغداد بەدەست دەژمێردرێنەوە، كە دەكاتە ڕێژەی 5% كۆی گشتی دەنگەكان.

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن لەبارەی دەستگیركردنی سەركردەكەی داعش دەدوێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر ئەو شۆفێری تاکسییەی دەستگیرکرد کە سەرنشینەكەی کوشتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق مووچەی مانگی 11 دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان بەو 100 هەزار دینارە زیادەیەشەوە كە حكومەتی…
Total
0
Share