كاندیدێكی كۆمەڵی دادگەریی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بازنەكانی 3 و 4 ی هەولێر بەبەرنامە ساختەكاریكراوە و كۆمسیۆنیشان لێئاگاداركردووەتەوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمشەو عەبدولستار مەجید، كاندیدی كۆمەڵی دادگەری لە هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، “كۆمسیۆنمان ئاگاداركردووەتەوە كە لە بازنەی 3 و 4 ساختەكاریی كراوە و سبەی بەڵگەكانیان ڕادەستدەكەین”.
وتیشی، هەندێك لە ساختەكارییەكان بە بەرنامە كراوە لە ڕێگەی سندوقەكان، بەشێكی دیكەشیان خروقاتبووە.
كاندیدەكەی كۆمەڵ جەختی لەوەشكردەوە، “ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه بێده‌نگ نابین و قبوڵی ناكه‌ین گه‌ر سه‌ری خۆشمان له‌سه‌ری دانابێت”.
ڕوونیشیكردەوە، “لە بنكەیەكی دەنگدان بەراوردكاریی لەنێوان دەنگی ئەلیكترۆنی و دەستی كراوە و جیاوازی زۆرهەبووە”.
ده‌شڵێت، “ناچار ببین خه‌ڵكمان دێنینه سه‌ر شه‌قام و هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرینه به‌ر و هه‌رگیز ئه‌و ئه‌نجامه قبوڵ ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ ده‌نگده‌رێك بەفیڕۆنەچێت”.
عەبدولستار مەجید پێشیوایە، “ده‌سه‌ڵات ناتوانێت هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ ساخته‌كاری به‌ڕێوه‌ببات”.