كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كازمی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كرد و لە وتەیەكدا بۆ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكان داوایكرد، بۆ پاراستنی كۆگاكانی كۆمسیۆن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان هەوڵەكانیان چڕتربكەنەوە.

كازمی باسی لەوەشكردووە، پلانی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا سەركەوتوو بوون بۆیە ئەم ئەركەش پێویستە بەسەركەوتوویی جێبەجێبكرێت.

هەروەها ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە بە بێلایه‌نی و به‌ گیانێكی باڵای نیشتمانییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سەرجەم دەنگدەراندا كرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە میدیا عێراقییەكانەوە باسلەوەدەكرێت، دەنگی نزیكەی دوو ملیۆن دەنگدەر دیارنین و تائێستاش كۆمسیۆن هۆكارەكەی ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پێشتر

كۆژانی ژنانی میدیاكار دەكرێت بە كورتە فیلم

بابەتی دواتر

باڵۆندۆر لەنێوان پێنج یاریزان دەرناچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share