باڵۆندۆر لەنێوان پێنج یاریزان دەرناچێت

پێنج یاریزانی ناودار سەرنجی میدیا و میدیاکارانیان ڕاکێشاوە و بەئەگەرێکی زۆرەوە، خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ یەکێک لەو یاریزانانە دەبێت.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ناوی 30 یاریزانی لە لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر دەستنیشانکردووە، بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان و تەنانەت ئەو میدیاکارانەی دەنگدەدەن سەرنجیان خستووەتەسەر پێنج یاریزان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، هەریەک لە کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید)، لیۆ مێسی (پاریس سان جێرمان)، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن)، جۆرجینیۆ (چێڵسی)، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ (مانچستەر یونایتد)، وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ خەڵاتەکە ئەژماردەکرێن.

لەنێو ئەو پێنج یاریزانەشدا، کەریم بنزیمە و لیڤاندۆڤیسکی و جۆرجینیۆ تاوەکو ئەم ساتەی 2021 سەرنجی میدیاکانیان ڕاکێشاوە و چاوەڕواندەکرێت خەڵاتەکە بۆ یەکێک لەو یاریزانانە بێت.

لە ڕاپرسییەکیشدا، زۆرینەی خوێنەرانی مارکا دەنگیان بە کەریم بنزیمەی فەرەنسی داوە و لیۆ مێسی لە پلەی دووەمدا هاتووە و لیڤاندۆڤیسکی پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رنجی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه‌ و له‌باره‌ی مانه‌وه‌…
Total
0
Share