هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ مۆندیال چەند ملیۆن وەردەگرن؟

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەک یەکەمین نوێنەری ئەوروپا و جیهان سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەرکرد.

مەکینەکانی ئەڵمانیا لە کۆی هەشت گەڕی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا حەوت بردنەوە و دۆڕاندنێکیان تۆمارکرد، بەکۆکردنەوە 21 خاڵ بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەرکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “گاردیان”، کۆی پاداشتی هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیالی قەتەر بەبڕی 34.61 ملیۆن یورۆ زیادیکردووە، مۆندیالی 2018 هەڵبژاردەکان 346 ملیۆن یورۆیان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە پێبەخشراوە، بەڵام ڕێژەکە لە مۆندیالی 2022 بۆ 380 ملیۆن بەرزدەبێتەوە.

لەپێشوودا هەڵبژاردەی سەرکەوتوو لەنمونەی ئەڵمانیا 6.92 ملیۆن پاداشتی هەبووە، بەڵام بۆ 2022 بڕی 8.65 ملیۆنیان پێدەبەخشرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، فەرەنسای براوەی جامی جیهانیی 2018 بڕی 32.87 ملیۆن یورۆ پاداشتی بەدەستهێناوە، بەڵام بۆ وەشانی 2022 بڕەکە تاوەکو 43.25 ملیۆن یورۆ بەرزدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی کاسیمێرۆی دۆزییەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس ڕەخنەی لە فیفا هەیە

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس سانجێرمان، رەخنە لە بڕیاری بانگهێشتكردنی مێسی و پاریدێس بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگرێت. مێسی…
Total
0
Share