حزبێكی دیكە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

یەكێكی دیكە لە حزبە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو ئەنجامەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕاگەیەنرا بە نادروست ناودەبات و دەڵێت، كاندیدەكانی شكستیان نەهێناوە، بەڵكو بە هەوڵی هاوبەشی لایەنە جیاوازەكانی ناوخۆ و دەرەوە دوورخراونەتەوە.

حزبی ئیسلامی عێراقی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە ئامانجگرتنەكەی بۆ لێدان بووە لە نوێنەرایەتیی ناسنامەی ئیسلامیی نیشتمانیی سیاسی و دەڵێت، ئەو ئەنجامانە بەتەواوی ڕەتدەكەینەوە كە ڕاگەیەنراوە و دووپاتیدەكەینەوە كە پێشتر ساختەكراوە بە ڕێوشوێنێك كە ئامانج لێی وەك ئەوەی دەردەكەوێت گەڕانەوەی پێكهاتەی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقە بۆ ئامانجی دیاریكراو.

حزبەكە ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات داننان بەم هەڵبژاردنەدا كە “گومان و نادڵنیایی لە سەرەتایەوە تا كۆتایی دەوری گرتووە هەڵەیەكی گەورەیە، پێویستە نەكەوینە ناویەوە و پێویستە هێزە سیاسییەكان نەچنە ژێرباری”.

پێشتر هەریەك لە هاوپەیمانی فەتح و حزبوڵای عێراقی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان ڕەتكردەوە.

پارتی ئیسلامی یەكێك لە حزبە سونییەكانی عێراق كە لە ساڵی 1960 دامەزراوە، جارێكی دیكە لە ساڵی 1991 لە لەندەن دامەزراوە و لە 2003 گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنێو سوننەكاندا هەریەك لە هاوپەیمانی (تەقەدوم)ی محەمەد حەلبووسی و هاوپەیمانی (عەزم)ی خەمیس خەنجەر زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنەكەدا ڕەوتی سەدر بەسەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر 73 كورسی و هاوپەیمانیی “تەقەدوم” بەسەرۆكایەتیی محەمەد حەلبووسی 41 كورسی و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی 37 كورسییان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ یەکەم ئۆفەری پێشکەشی یاریزانێکی یوڤانتۆس کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share