نیوکاسڵ یەکەم ئۆفەری پێشکەشی یاریزانێکی یوڤانتۆس کرد

دوای کڕینی یانەی نیوکاسڵ لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەوە، یەکەم ئۆفەریان بۆ گواستنەوەی ئارۆن ڕامسی پێشکەشی یانەی یوڤانتۆس کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەنووسی تورکی ئەکرەم کۆنور-ەوە بڵاوکراونەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆندێکیان بۆ ماوەی سێ وەرز پێشکەشی ئارۆن ڕامسی، ئەستێرەی وێڵزی یانەی یوڤانتۆس کردووە.

بەوتەی ڕۆژنامەنووسەکە، بەڕێوەبەرانی یوڤی ڕەزمەندییان بەرامبەر گواستنەوەی ڕامسی نیشانداوە و تۆپەکەیان هەڵداوەتە یاریگای یاریزانەکەوە، واتا بڕیاری یاریزانەکە یەکلاکەرەوە دەبێت.

ڕامسی تەمەن 30 ساڵ ئەزموونێکی باشی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا هەیە، پێشتر وەک یاریزانی یانەی ئارسیناڵ یاریکردووە، نرخی گواستنەوەشی لەلایەن ترانسفێر مارکتەوە بە 14 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

حزبێكی دیكە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

هەڵوێستی مستەفای سەید قادر لەبارەی كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار چۆڵی ناکات

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمان خۆی بە هۆکاری کێشەکانی پاریس نازانێت و ئامادەش نییە…
Total
0
Share