ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی ئیتاڵیا دوای دوو گۆڵه‌که‌ی ئێبرا له‌ ڕۆما

خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌هێزتر ده‌رده‌که‌وێت، له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌که‌سی چه‌ندین هێرشبه‌ر ململانێی خه‌ڵاتی گۆڵکاری وه‌رز ده‌که‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ی وه‌رزی ڕابردوو که‌ ململانێکان له‌نێوان کریستیانۆ و ئیمۆبێلی سنووردارببو.

شه‌وی ڕابردوو له‌ چوارچێوه‌ی کێبڕکێکانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا “سیریا ئه‌ی”، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی دوو گۆڵی له‌ خوله‌که‌کانی دوو و 79 به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕۆما تۆمارکرد.

به‌و شێوه‌یه‌ زبه‌لاحه‌که‌ی میلانۆ ڕێژه‌ی گۆڵه‌ تۆمارکراوه‌کانی له‌م وه‌رزه‌دا گه‌یانده‌ شه‌ش و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی کالچیۆی گرته‌وه‌.

له‌ پله‌ی دووه‌مدا ئه‌ندریا بیلۆتی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆرینۆ دێت به‌ پێنج گۆڵ، هاوشانی فرانچیسکۆ کاپۆتوی هێرشبه‌ری ساسولۆ و ڕۆمیلو لوکاکۆی هێرشبه‌ری ئینته‌رمیلان.

ڕیزبه‌ندی گۆڵکاران تاوه‌کو ئێستا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

1. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (میلان) شه‌ش گۆڵ

2. ئه‌ندریا بیلۆتی (تۆرینۆ) پێنج گۆڵ

3. فرانچیسکۆ کاپۆتو (ساسولۆ) پێنج گۆڵ

4. ڕۆمیلو لوکاکۆ (ئینته‌رمیلان) پێنج گۆڵ

5. ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز (ئاتالانتا) چوار گۆڵ

6. فابیۆ کوالیارێلا (سامپدۆریا) چوار گۆڵ

7. جۆردان ڤێریتۆ (ڕۆما) چوار گۆڵ

8. جیۆڤانی سیمیۆنی (کالیه‌ری) چوار گۆڵ

9. هێرڤینگ لۆزانۆ (ناپۆلی) چوار گۆڵ

10. گایتانۆ کاسترۆڤێلی (فیۆرنتینا) چوار گۆڵ

تاوه‌کو ئێستا پێنج هه‌فته‌ی ململانێکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا تێپه‌ڕیکردووه‌ و هێشتا 33 گه‌ڕی ماوه‌ کۆتایی پێبهێنرێت، شاره‌زایانی ئیتاڵیا دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، که‌ کێبڕکێی گۆڵکاران به‌م ڕیزبه‌ندییه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت.

بابەتی پێشتر

به‌ڕێوبه‌رانی پاریس بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی زێدان و کریستیانۆ ده‌که‌نه‌وه‌

بابەتی دواتر

ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئەڵمانیا: نۆیەر، ئۆلیڤەر کان تێدەپەڕینێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share