ئیتاڵیا دەیباتەوە یان ئیسپانیا؟ داتا مێژووییەکان بخوێنەرەوە

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (یورۆ 2020)، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر ئیسپانیا یاریدەکات.

ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکە لە یاریگای وێمبڵی لە شاری لەندەن لە بەریتانیا ئەنجامدەدرێت، ئیتاڵیا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، ئیسپانیاش دوای سەرەتایەكی لەرزۆك، لە سێ یاریی ڕابردوویدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە، بۆیە هەردوو هەڵبژاردە ئەگەرەکانی سەرکەوتنیان نزیكە لە یەكەوە.

بەپێی داتا مێژووییەکان، دوو هەڵبژاردە گەورەکە 37 یارییان بەدرێژایی مێژوو ئەنجامداوە، ئیسپانیا 13جار براوە بووە، لە بەرامبەردا ئیتاڵیا 11 بردنەوەی بەدەستهێناوە  و 13 یەکسانبوون لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە کۆی ڕوبەڕوبوونەوەکانی بەرامبەر ئیتاڵیا 51 گۆڵی تۆمارکردووە، ئیتاڵییەکانیش هەمان ڕێژە گۆڵیان تۆمارکردووە، هەروەها لویس ڕیگێرۆی یاریزانی ئیسپانی گۆڵکاری یاری نێوان دووانەی نیوەی کۆتایی بووە، بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ.

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا نۆ جار یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، ئیتاڵیا چوار بردنەوە، ئیسپانیا تەنها یەک بردنەوە و چوار یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

گرتەیەکی ڤیدیۆیی زانیاری نهێنی لەبارەی ئیسکۆوە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

سیتی و پاریس نەکشاونەتەوە و چاوەڕوانی خوان لاپۆرتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share