ئاژانسێكی فەرەنسی: كە چوون بۆ قەتەر مۆبایل مەبەن

لیژنەی نیشتمانیی زانیاری و ئازادییەكان (CNIL) هۆشداری دەداتە ئەو هاندەرانەی دەیانەوێت بچنە قەتەر بۆ ئامادەبوون لە یارییەكانی مۆندیالی 2022 كە ئاگاداری مۆبایلەكانیان بن، لەماوەی مانەوەیاندا لەو وڵاتە.

گۆڤاری (POLITICO) لە زاری ئاژانسە فەرەنسییەكەوە بڵاویكردەوە، باشترە كە گەشتت كرد مۆبایلێكی زیرەكی بەتاڵت پێبێت.. یان مۆبایلێكی كۆنی فۆڕماتكراو.

(CNIL ) ئاژانسێكی كارگێڕیی سەربەخۆیە، بەرپرسە لە دڵنیابوونەوە لەو تەكنەلۆجیای زانیارییانەی لەژێر ناوی خزمەتگوزاریی هاوڵاتییاندان، بەوەی زیانبەخش نابن بۆسەر ناسنامە، ماف، تایبەتمەندی، ئازادییە تاك و گشتییەكانیان.

دەشڵێت، “پێویستە گرنگیی تایبەت بە وێنە یان گرتە ڤیدیۆیی یان زانیارییە ژمارەییەكان بدرێت، كە دەشێت رووبەڕووی دژواریت بكاتەوە لەوەی پەیوەندیدارە بە كۆت و بەندەكان” كە لە قەتەر دەگیرێنەبەر.

ئەو كەسانەی روو لە قەتەر دەكەن داوایان لێدەكرێت دوو ئەپلیكەیشن لەسەر مۆبایلەكانیان داببەزێنن، كە بریتین لە ئەپلیكەیشنی فەرمیی مۆندیال (Hayya) و ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Ehteraz).

بەڵام شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی دەشێت ئەو ئەپلیكەیشنانە “جۆرێك لە جۆرەكانی بەرنامەی سیخوڕی بن، چونكە دەروازەیەك بۆ دەسەڵاتدارانی قەتەر دەكەنەوە بۆ گەیشتنە زانیارییە كەسییەكان، سەرەڕای توانای خوێندنەوەی ناوەرۆك یان سڕینەوە یاخود گۆڕینی، تا تەنانەت ئەنجامدانی پەیوەندیی راستەوخۆش”.

بابەتی پێشتر

بەھۆی تەقینی پەمپێكی سپراوە پێنج كرێكاری ژینگەپارێز برینداربوون

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی چی پێوتین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید داواى لە مۆرینیۆ کردووە دواى وازهێنانی ئەنچیلۆتی، بگەڕێتەوە مەدرید. ڕۆژنامەى لا ڕیپەبلیکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share