کۆمەڵی دادگەری دووەم لایەنە لەهەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێبوردن لە ئەندامان و دەنگدەرانی دەکات بەهۆی ئەو ئەنجامەی لە هەڵبژاردندا بەدەستیانهێناوە، لەکاتێکدا پێشتر بزوتنەوەی گۆران بەهۆی دەرنەچوونی هیچ کاندیدێکی هەمان هەڵوێستی پیشاندا.
محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئاماژە بە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و داوای لێبوردن لە ئەندامانی حزبەکەی دەکات و ڕایگەیاندووە، ” به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تییه‌وه داوای لێبوردن له هه‌موو كادیر و ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه نه‌مانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنین كه له‌به‌رچاومانگرتبوو”.
کۆمەڵی دادگەری بەرپرسیارێتیی ئەنجامەکانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەگرێت و دەڵێت، ” ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م دۆخه له‌ئه‌ستۆده‌گرن”.
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاندووە، کە حزبەکەی بەبەرنامەیەکی نوێوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادەدەکات و هەنگاو بۆ چارەسەری ئەو دۆخە دەنێن دەشڵێت، ” کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە”.
لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی دەنگدەران و کاندیدەکانی کۆمەڵ دەکات.