یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەستپێدەكەنەوە و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش یارییەكانی جام بەڕێوەدەچن.

خولی ئیسپانیا پێی ناوەتە هەفتەی یانزەیەم و ئەمڕۆ ئیسپانیۆل بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو یاریدەكات.

سبەی یانەی بەرشلۆنە كاتژمێر 08:00ی شەو دەبێتە میوانی ڕایۆڤاییكانۆ، كاتژمێر 10:30 خولەكیش ڕیاڵ مەدرید میوانداریی ئۆساسۆنا دەكات.

خولی ئیتاڵیاش پێیناوەتە هەفتەی دەیەمەوە و ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك یاریی لوتكە لەنێوان میلان و تۆرینۆ دەكرێت.

سبەی چوارشەممەش، یوڤانتۆس ڕووبەڕووی ساسولۆ دەبێتەوە و ئینتەریش بەرامبەر ئیمپۆلی یاریدەكات.

هەر ئەمڕۆ لەجامی ڕابیتەی ئینگلتەرا سێ یاری دەكرێن، بەهێزترینیان لە نێوان چێڵسی و ساوسهامپتن-دایە، كە كاتژمێر 9:45 خولەك بەڕێوەدەچێت.

لە جامی ئەڵمانیاش بوروسیا دۆرتمۆند كاتژمێر 09:00ی شەو میوانداریی ئەنگۆلشتات دەكات.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی گرێبەستەكەی كۆنتی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بزانە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە داهاتووی ڕاهێنەری یەكلاییكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share