میدڤیدێڤ و سیرینا گەیشتنە (3)ی کراوەی ئەمریکا

دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی لەسەر ئاستی کوڕان و سیرینا ویلیامزی ئەمریکی لەسەر ئاستی کچان، قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا-یان تێپەڕاند.

دانیال میدڤیدێڤ، یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی جیهان، سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە ئارسەر ڕیندێرنیکی بردەوە، 6 – 2 / 7 – 5 / 6 – 3.

لە ئاستی خانمان، سێرینا ویلیامز کە دوایین پاڵەوانێتی لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا ئەنجام دەدات، سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە قۆناغی دووەمدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە ئانێت کۆنتاڤیتی بردەوە 7 – 6 ( 7 – 4)/ 2 – 6/ 6 – 2.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. بالۆتێللی پەیوەندی بە سیۆنەوە کرد

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی کاتی بڕیاردان لەبارەی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share