ڕۆناڵدۆ هەڕەشە لە مانچستەر یونایتد دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هەڕەشەی جێهێشتنی مانچستەر یونایتد دەكات، ئەگەر ساڵی داهاتوو نەگەنە چامپیۆنز لیگ.

ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاویانكردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ داوای لە یاریزانەكان كردووە زیاتر خۆیان هیلاك بكەن لەپێناو بەهێزكردنەوەی مانچستەر یونایتد.

هەروەها پێشی وتوون، ئەگەر مانچستەر ساڵی داهاتوو لە چامپیۆنز لیگ یاریی نەكات، ڕیزەكانی جێدەهێڵێت.

ڕۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ، پاش 12 ساڵ لە جێهێشتنی، گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، تا یانەكە بگەڕێنێتەوە بۆ ناسناوەكان.

بەڵام لە ئێستادا مانچستەر لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت و ئەنجامەكانیشی بەرەو خراپی دەڕوات.

مان یو لە 12 یاریی ڕابردووی پریمەرلیگ، شەش یاریی دۆڕاندووە و ئاست و ئەنجامەكانی تیپەكەش تا دێت خراپتر دەبێت، چەند یارییەكیشی بە ئەنجامی گەورە دۆڕاندووە.

بابەتی پێشتر

خەڵاتی زە بێست كەی دەدرێت؟ كێ پاڵێوراوە؟

بابەتی دواتر

چاڤی یاسای نوێی بۆ بەرشلۆنە داناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share