ئەبیداڵ هەڵەی کردووە و لە هاوسەرەکەی دەپاڕێتەوە

ئیریک ئەبیدال، ئەستێرەی دێرینی فەرەنسا و یانەی بەرشلۆنە داوای لێبوردن لە هاوسەرەکەی دەکات و دەڵێت، “چاوەڕوانی لێخۆشبوونی تۆم”.

لەماوەی ڕابردوودا میدیاکان ئاشکرایانکرد، هاوسەری ئەبیدال، كە ناوی “حەیات”ــە، بۆی دەرکەوتووە هاوژینە ناودارەکەی پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ یاریزانێکی یانەی پاریس سان جێرمان هەبووە بەناوی خەیرە حەمراوی، دوای ئەوەی دەرکەوتووە حەمراوی جۆرە سیمکارتێکی پێیە بەناوی ئەبیدالەوەیە.

ئەبیدال لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرامەوە پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، “حەیاتی ئەبیدال لێمخۆشبە، بڕیارەیەکەت هەرچییەک بێت هاوسەر و خۆشەویستی ژیانمیت، دایکی منداڵە ناوازەکانی منیت، من شایستەی ئەو ڕیسواییەم کە دووچارم بووە و بەزیندوویی بمکوژە قبوڵیدەکەم، دەشزانم ڕۆژێک لەڕۆژان لێمخۆشدەبیت”.

لەبەرامبەردا حەیات ئەبیدال، هاوژینی ئیریک ئەبیدال چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە کە ماوەی 18 ساڵە دەیەوێت لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە، بەڵام بۆی ناگونجێت، ئەوەی ئێستاش ڕوودەدات باشترین بەڵگەیە لەسەر ناپاکیی یاریزانە ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا.

بابەتی پێشتر

كوردە دەركراوەكەی باكوور: ئامادەنەبووین سیخوڕی بۆ میت و پاراستن بکەین بۆیە لە ‏هەولێر دەرکراین

بابەتی دواتر

بنزیمە زیندانی دەکرێت؟ دادگا چۆن بڕیارەکەی جێبەجێدەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share