لیڤەرپوڵ هاوینی 2022 سیناریۆی مێسی دووبارە دەکاتەوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەموو هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی عوسمان دێمبیلی هێرشبەری فەرەنسی دەستپێکردووە، ئامانجیانە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا بەبێ بەرامبەر دابینبکەن.

کلۆپ بیر لەوەدەکاتەوە، دێمبیلی وەک ڕکابەری محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ لە باڵەکانی هێرشبەرییەوە بەکاربخات، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیی نیشانداوە تەواوی داخوازی و مەرجی یاریزانەکە جێبەجێبکات.

عوسمان دێمبیلی لە هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ بەرشلۆنە کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە بەڕێککەوتنێک نەگەیشتووە بۆ نوێکردنەوەی، چەندینجار ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە داوایان لێکردووە بە ئۆفەرە نوێیەکان قایلبێت، تاوەکو لە هاوینی 2022 ناچارنەبن بێبەرامبەر دەستبەرداریبن.

بابەتی پێشتر

ڕێگە بە دایكانی ئاشتی نادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن

بابەتی دواتر

بوسکێتس هاندەرانی بەرشلۆنەی تووشی سەرسوڕمانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share