دووەم ناپاكیی ئیكاردی… بۆچی لە ئەرجەنتین دوورخرایەوە؟

واندا نارا، هاوژینی ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری پاریس سان جێرمان، بە ستۆرییەك، جیابوونەوەی لە یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی بۆی دەركەوت ناپاكیی لێكردووە.

واندا پێشتر پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ ماكسی لۆپێز-ی هێرشبەری ئەرجەنتینی هەبوو، بەڵام دوای بینینی لاوە قۆزەكەی ئەرجەنتین، خۆشەویستەكەی جێهێشت و بە سێ منداڵەوە ژیانی هاوسەرگیریی لەگەڵ ماورۆ ئیكاردی پێكهێنا.

ئەوكاتەی ئیكاردی چووە ئیتاڵیا، ماكسی لۆپێز لەخۆی گرت و شوێنی حەوانەوەی بۆ دابینكرد تا كەوتە سەرپێی خۆی، بەڵام ئیكاردی ناپاكیی بەرامبەر كرد و خێزانەكەی لێڕفاند.

واندا كە پێشتر دەستی لە ماكسی هەڵگرتبوو لەپێناو ئیكاردی، لە ستۆریی ئینستگرام نووسیویەتی، “خێزانێكی دیكەت تێكدا لە پێناو كچێكی لەشفرۆشدا”.

 

واندا سەرجەم وێنەكانی ئیكاردی لە ئینستگرامی تایبەتی خۆی سڕیوەتەوە و ئیكاردی-شی ئەنفۆلۆو كردووە.

پێشتر ڕەخنەی زۆر لە ڕاهێنەرانی ئەرجەنتین دەگیرا بەوەی بانگهێشتی ئیكاردی ناكرێت بۆ ڕیزی هەڵبژاردەكە، لەكاتێكدا ئاستێكی بەرزی پیشكەش دەكرد، بەڵام هەموویان كۆكبوون لەسەر ئەوەی هەركەسێك درێسی ئەرجەنتین بپۆشێت، نابێت ناپاكی بكات و پێویستە پابەندی بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بێت.

بەپێی ڕاگەیاندنەكان، مێسی و مارادۆنا هەمیشە دژی ئەوە بوون ئیكاردی درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

فیلمەكەیان لە بۆشایی ئاسمان وێنەگرت و گەڕانەوە سەر زەوی

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ڕاپەڕین نەخۆش لەسەر زەوی دەخەوێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share