ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامی بەراوردكاریی ژمارەدنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی بەڕێژەی 100% هاوتای یەك بوون.

باسی لەوەشكرد، ئەو وێستگانەی جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی و دەستییان بۆ كراوە، بە تیروپشك دیاریكرابوون.

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەكات بچنە ناوچەی سەوز بۆ ئامادەبوون لە ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، كە بەوتەی كۆمسیۆنەكە بەمنزیكانە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ناوچەی سەوز داخرا

بابەتی دواتر

پاڵاوتنەكانی مۆندیال.. مێسی و نێیمار پێچەوانە دەركەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share