كازمی دەستگیركردنی جێگرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی ڕاگەیاند

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی جێگرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی عێراقدا ڕاگەیاند، ئەوە ئەو مژدەیە بوو كە كازمی دوێنێ بەڵێنیدا بیدات بە عێراقییەكان.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاری دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی قورسدا، كە لە دەرەوەی سنوور ئەنجامیانداوە، (سامی جاسم) جێگری ئەبوبەكر بەغدادی-ی گۆڕبەگۆڕی دەستگیركردووە”.

كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، سامی جەمال سەرپەرشتیاری دارایی داعش بووە.

هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە،  سامی جاسم سەركردەیەكی نزیك بووە لە ئەبوبەكر بەغدادی و ئەمیری ئێستای داعش.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەركردەكەی داعش كە بە “ئەبو ئاسیا” ناسرابوو، جگە لە پرسی دارایی سەركردەیەكی سەربازیی  ڕێكخراوەكەبوو.

دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان، ڕایگەیاند، سبەینێ مژدەیەكی خۆشی ئەمنی بە عێراقییەكان ڕادەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

دوو پۆلیسی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژران

بابەتی دواتر

قائانی لە بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share