دوای زیاتر لە چوار ساڵ تەرمی یەکێک لە قوربانیانی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵ دۆزرایەوە

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار ساڵ، تەرمی یەکێک لەو قوربانیانە دۆزرایەوە کە لە رووداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەی موسڵ بێسەروشوێن بوو.

پۆلیسی رووبارەکانی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە تەرمێک بدۆزنەوە، کە بۆ رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵ دەگەڕێتەوە لە ساڵی 2019 دا.

بەهۆی بوونی ناسنامە لە گیرفانی قوربانییەکەدا توانراوە ناسنامەکەی ئاشکرابکرێت کە ناوی (فیراس رامی محەمەد)ە و لەدایکبووی ساڵی 1991 ە.

لە 21 ی ئازاری ساڵی 2019 و لە یەکەم رۆژی بەهاردا، لە موسڵ بەلەمێک لە دوورگەی ئوم رەبیعەی ناوەڕاستی شارەکە ژێرئاوکەوت، بەهۆیەوە نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی دواتر

سێ حاڵەتی کۆلێرا لە دهۆک تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share