ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەكات بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێکكەوتنی ئەتۆمی.
ئەنگیلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئیسرائیل بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، پێویستە ئێران بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆكانی ڕێككەوتننامە ئەتۆمەییەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە دانوستانەكانی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە دەستپێبكاتەوە و چیتر دوانەخرێت.
مێركڵ داوای لە ئێران كردووە، بگەڕێتەوە سەر دانوستانەكان و ڕێگری لە شاندە نێودەوڵەتییەكانیش نەگرێت.