تایلۆر سویفت لە گۆرانیبێژییەوە بۆ یەکێک لە ملیاردێرەکانی جیهان

تایلۆر سویفت بووە یەکێک لە ملیاردێرەکانی جیهان کە سامانەکەی بە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی فۆڕبێس، سامانی سویفت بە بەراورد بە ئاستی مانگی حوزەیران نزیکەی 360 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، هەروەها لە لیستی دەوڵەمەندترین ژنە خۆدروستکەرەکانی ئەمریکادا پلەی 34ی بەدەستهێناوە.

هەروەها  سویفت بەهۆی رۆڵگێڕانی  لە فیلمی کۆنسێرتی گەشتی ئێراس Eras tour concert کاتێک لە سینەماکان نمایش کرا، لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، لە هەفتەی دووەم 35 ملیۆن دۆلار قازانجیکرد.

داهاتی سویفت لە کۆنسێرت و ئاهەنگەکانی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری سامانەکەی پێکدەهێنێت، 500 ملیۆن دۆلارەکەی تریش زیادبوونی بەهای کەتەلۆگی موزیک و گۆرانییەکانیەتی.

لەهەمان کاتدا ئەو گەنجە تەمەن 34 ساڵە خاوەنی  6 خانووە بە بەهای 125 ملیۆن دۆلار و فڕۆکەیەکی تایبەتە بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار.

تایلۆر ئەلیسۆن سویفت گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکییە، 13ی کانونی دووەمی 1989 لە شاری وێست ریدینگ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەدایکبووە، بەڵام لە تەمەنی 14 ساڵیدا چووەتە شاری ناشڤیل بۆ ئەوەی ببێتە هونەرمەندی موزیکی وڵات.

لە ساڵی 2006، سویفت یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بە ناوی خۆیەوە بڵاوکردەوە، کە چەندین  خەڵاتی لە ئەمریکا بەدەستهێنا، کاتێک لەنێو 50 هونەرمەنددا پاڵێوراو بوو بۆ بوون بە باشترین هونەرمەند.

لە تشرینی دووەمی 2008 دووەم ئەلبوومی خۆی بەناوی Bold بڵاوکردەوە و سێیەم ئەلبوومی خۆی بەناوی Speak Now لە 25ی تشرینی یەکەمی 2010 بڵاوکردەوە.

زۆرجار تێکستی گۆرانییەکانی لە ژیانی تایبەتی خۆیەوە وەرگیراون لەگەڵ ئەوەشدا ستایشی رەخنەگرانی بەدەستهێناوە.

سویفت لە ئەلبوومی(2012)دا بە ناوی Red  تاقیکردنەوەی لەسەر ستایلە ڕۆک و ئەلیکترۆنییەکان کرد.

زیاتر لە 200 ملیۆن تۆماری لە جیهاندا فرۆشتووە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمەکانی ببنە یەکێک لە پڕفرۆشترینی هەموو سەردەمێک.

هەروەها تاکە گۆرانیبێژە کە پێنج ئەلبوومی لە ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.

ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە 11 خەڵاتی گرامی، بەدەستهێناوە لەنێویاندا 3 خەڵاتی باشترین ئەلبوومی ساڵ، وە خەڵاتێکی ئیمی و 40 خەڵاتی موزیکی ئەمریکی، 29 خەڵاتی موزیکی بیلبۆرد، وە 84 ریکۆردی جیهانی گینسی تۆمارکردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لە یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژن قسەدەكات

بابەتی دواتر

زاخۆ.. كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە كڕینی ئۆنلایندا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share