وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گرژییەكانی یاریگای نەورۆزەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە یارییەكی گەڕی 29ی خولی ئەستێرەكانی عێراق كە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، بەداخەوە گرژی دروستبوو لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەكە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەكە و بە سووكی برینداربوونی ژمارەیەك هاندەر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بارودۆخی نەخوازراو كۆنترۆڵكراوە و هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گۆڕەپانەكەن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە و پاراستنی گیانی یاریزان و هاندەران و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەنجومەنێكی لێكۆڵینەوە دروستكرا و بەیانی سەردانی شوێنی رووداوەكە دەكات بۆ لێكۆڵینەوەكردن و دەرخستنی راستییەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داوا لە هاندەرانی هەردوو یانە و هاوڵاتییان دەكەین كە بە رۆحی وەرزشی مامەڵە بكەن و كەناڵەكانی میدیاش هاوكار بن لە بڵاوكردنەوەی رۆحی وەرزشی و برایەتی كە بەشێكن لە بنەماكانی كێبڕكێی نێوان هەموو یانەكانی كوردستان و عێراق و وەرزش بە شێوەیەكی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردرا بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رادەستکردنی نەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی سێ پرسەوە کرد. لە بڕگەی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی شاره‌زوور به‌ تۆمه‌تی ‘دزیكردن’ كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد

ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ “كاری دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماركێت بووه‌ به‌ ده‌مامكه‌وه‌”. به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور…
Total
0
Share